ئەو ڕوەکانەی کە دەچێنرێت و ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی لێبەرهەم دێ لەوانە ڕووەکی خەشخاش ، ئەفیۆن ڕووەکی گوش(قنب) ، دەوەنە کوکا(جبنة الکوکا) ،قات.. جا لەتەواوی قۆناغەکانی گەشەکردن و تۆوەکانیشیان ، بەگوێرەی ماددە ٢١ لەیاسایی (ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان- هەرێمی کوردستان-عێراق ) چاندنی ئەم ڕووەکانە جگە لە مەبەستی پزیشکی و زانستی و تەنها لەو حاڵەتانەی یاسا ڕێگەی داوە قەدەغەیە و هەرکەسێک هەڵبستێت بە چاندنیان ڕووبەڕوویی سزای یاسایی دەبێتەوە ، خۆ ئەگەر چاندن بۆ مەبەستی بازرگانیکردن بێت ئەوا بەگوێرەی بڕگەی سێیەم لە ماددە ٢٥ ی هەمان یاسا سزا ئەدرێت بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی هەتاهەتایی ئەگەر یەکێک لەو ڕووەکانەی چاندن یان هاوردەکردن و هەناردەکردنی بۆ مەبەستی بازرگانی بێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر