بژێوی ژن لە یاسای باری کەسێتی دیاریکراوە لە مادەی (۲۳) دەڵێت( بژێوی ژن دەکەوێتە سەر شانی پیاوەکەی، بەڵام لەو حاڵەتانەی کە ژنەکە هەبووبێ ، ئەوا بەرپرسیاریەتیەکە هاوبەش دەبێ، ئەگەر ژنەکە ڕازی بێت)
بژێوی مافێکی شەرعی خوای گەورەیە لەسەر پیاوانە بیدەنە هاوسەرەکانیان، یاساش بەهەمانشێوە جێگیری کردووە، لە یاسادا نفقەی ژن لە بەرواری گرێبەستی هاوسەریەوەیە (عقد زواج صحیح) ئەژمار دەکرێ ، بریتیە لە (شوێنی نیشتەجێبوون،خواردن، جلوبەرگ،
چارەسەری پزیشکی)
خوای گەورە دەفەرموێت (لِيُنْفِقْ ذُو سَعَةٍ مِنْ
سَعَتِهِ ۖ )واتە با پیاوان بژێوی خێزانەکانیان بدەن.
بەم پێیە بە بەڵگەی شەرعی و یاسایی ژن دەبێ لەلایەن پیاوەوە بژێوی بکێشرێ، واتە ژن پێویست نیە لەسەری کار بکات و پارە پەیدا بکات.
واتە ئەگەر ژن مووچەخۆر بوو یان لە کارێکی کردو داهاتی هەبوو، ئەوا تەواوی پارەکەی هی خۆیەتی و مافی بەکارهێنان و سەرفکردنی هەیە بێ گەڕانەوە بۆ مێردەکەی.
◻️بەڵام لە واقیعدا و لەناو کۆمەڵگەی کوردەواریدا، بەشێوازێکی ترە، عورفێکی زۆر جوان هەیە لەناو خێزانەکان، ئەویش یارمەتیدانی ژنانە بۆ پیاوان لەڕووی مادیەوە جا چی بە مووچەکەی بێت یا کارێکی تر، یاساو شەرعیش ستایشی ئەمە دەکەن بە کارێکی باشی دەزانن، بۆیە پێویستە هەر پیاوێک ژنەکەی لە دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی هاوکاریەتی، ئەوا پێزانینی هەبێت چونکە ئەوە ئەرکی ژن نیە، بەڵام بەرژەوەندی ماڵ مێردەکەی خستۆتە پێش خۆی کە هەر ئەمەش کارە ڕاستەکەیە بۆ مانەوەو دڵخۆشی خێزان.
ئامادەکردنی: پارێزەر ئالان عمر ژاژڵەیی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر