بەڵێ، هەرکاتێک لایەنەکان هۆکارێکیان هەبوو جا هۆکاری إجرائي بێت وەک پێشێلکردنی مافی لایەنەکان و نایەکسانی لە نێوانیان، یان هۆکاری تایبەت بە خودی شارەزا کە وەک ناشایستەیی و نەبوونی لێهاتووی لەسەر کێشەکە، یان هەڵنەسان بەو ئەرکەی کە پێی سپێرداراوە، بە پێی ماددەی 146 لە یاسای سەلماندنی عێراقی لایەنەکان بۆیان هەیە بەرهەڵستی (إعتراض)بگرن لە ڕاپۆرتی شارەزا(تقرير خبير) لە ڕووی بابەتی و کەسیی بەو مەرجەی بەرهەڵستیەکەیان هۆکاردار بێت، دادگاش دەتوانێت بەو شێوەیە بریار بدات کە گونجاوە سەبارەت بە داواکە، وە بڕیاری دادگاش شایەنی تانەدان نیە تەنها بەپێی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داواکە نەبێت.
ئامادەکردنی: کۆسار علی عبدالله - پلاتفۆرمی پارێزەر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر