بە پێی ماددەی (۳۹/۳) لە یاسای باری کەسێتیدا هاتووە کە ئەگەر پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی تەڵاقدا، وە بۆ دادگا ڕوون بوەوە کە ئەم تەڵاقە بە ناڕەوا بووە و ژنەکە زیانی بەرکەوتووە، ئەوا بڕیار دەدات بە قەرەبوو کردنەوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ باری دارایی ژنەکە و پلەی ناڕەوایی تەڵاقەکە...،لێرەدا دیاریکردنی پلەی ناڕەوایی تەڵاقەکە و ڕێژەی کەمتەرخەمی(نسبة تقصير) لە ئەستۆی دادگایە و کاری شارەزا(خبیر) نیە ،بەڵکو ئەرکی شارەزا خەمڵاندنی ئەو قەرەبووەیە کە دادگا بۆ ژنەکەی بڕیار دەدات ،کە ژمارەی منداڵ و تەمەنی ژنەکە و کاتی تەڵاقەکە(قبل دخول و بعد دخول) لەبەرچاوو دەگیرێت لە قەرەبووەکەدا.
ئامادەکردنی: کۆسار علی عبدالله - پلاتفۆرمی پارێزەر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر