١- یاسادانانی دەستووری:
بریتییە لە یاسادانانەی کە سیستەمی دەوڵەتی لەسەر دادەمەزرێت و ڕێگای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی دەوڵەت دیاری دەکات، بە جۆرێک کە شێوازی فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت و دەسەڵاتە گشتییەکانی دەوڵەت و پەیوەندی نێوانیان ڕێکدەخات وە تایبەتمەندی هەر یەکێکیان دیاریدەکات، ماف و ئازادییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگە دیاری دەکات
٢- یاسادانانی ئاسایی یان یاسادانانی سەرەکی:
مەبەست لەو یاسادانانە ئەو یاساییە کە دەسەڵاتی یاسادانان (پەڕلەمان)ـی دەوڵەت لە چوارچێوەی ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە دەستوور دیاریکراون دەینوسێتەوە هەرچەندە لە بنەڕەتدا دەسەڵاتی یاسادانان نوسینەوەی ئەو یاسایە دەگرێتە ئەستۆ بەڵام دروستە لە چەند باروودۆخێکی ڕیزپەڕ دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە جیاتی دەسەڵاتی یاسادانان بینوسێتەوە، ئەویش لە حاڵەتی پێویست یان حاڵەتی ڕێگەپێدان یان سەرفیرازکردن(التفويض أو التخويل).
٣- یاسادانانی لاوەکی (فرعی):
بریتییە لە نزمترین جۆرەکانی یاسادانان کە بریتییە لەو یاسایەی لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەردەچێت بەو پێیەی لەو بارەیەوە خاوەن دەسەڵاتی سەرەکییە کە لە دەستوور هاتووە لە پێناو جێبەجێکردنی یاسای ئاسایی یان ڕێکخستن و باشترکردنی و خزمەتگوزاری گشتی،سێ جۆری سەرەکی هەیە (الأنظمة و التعليمات و القرارات)، لەم جۆرە یاسادانە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەدەرکردنی ئەو یاسادانانە بەشێوەیەکی کاتی جێگای دەسەڵاتی یاسادانان ناگرێتەوە.
ئامادەکردنی: پلاتفۆڕمی پارێزەر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر