ئایا دەکرێت کەفیل لە کەفالەتەکەی پاشگەز بێتەوە؟

2023-08-08 09:28:09



بەڵێ، بە پێی ماددەی ۱۱۷ لە یاسای بنەماکانی دادبینی سزایی، کەفیل دەتوانێت داوای لێخۆشبوون لەو دەستەبەری (کفالة) بکات کە کردوویەتی بۆ تۆمەتبار بەو مەرجەی کەسی دەستەبەرکراو (مکفول) لەبەردەم دادوەر ئامادە بکات، یان ڕادەستی بنکەیەکی پۆلیسی بکات، لەم کاتەدا دادوەر یان بڕیار دەدات بە هەڵوەشاندنەوەی دەستەبەریەکە و ڕاگرتن(توقیف)ـی تۆمەتبار ،یان داوای لێدەکات دەستەبەریەکی تر پێشکەش بکات، ئەگەر تۆمەتبار ڕەتیکردەوە یاخود نەیتوانی کە دەستەبەریەکی تر پێشکەش بکات ئەوا بڕیار دەدات بە ڕاگرتنی.

ئامادەکردنی: کۆسار علی عبداللە - پلاتفۆڕمی پارێزەر



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان