دادگای لێکۆڵینەوە چیە و جۆرەکانی چین؟

2023-07-19 11:15:13



بەشێوەیەکی گشتی بەپێی جۆری کارکردنیان چەندین جۆری جیاواز لە دادگا بوونی هەیە یەکێک لەوانە دادگای لێکۆڵینەوەیە.

ئەرکی دادگاکانی لێکۆڵینەوە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەى کە لە سنوری دەسەڵاتی ئەو دادگایە ڕوودەدات و کۆکردنەوەى بەڵگە لەسەر تۆمەتباران وە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەگەر بەڵگە هەبوو دژى تۆمەتباران ئەوا حەواڵەى دادگاى تایبەتمەند دەکرێت بەپێى جۆرى دۆسیەکە بۆ دادگایی کردنیان.

🔸جۆرەکانی ئەم دادگایە
بەپێی تایبەتمەندی جۆری کاردەکەن واتە بەپی جۆری ڕووداو، وەک {دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایش، دادگاى لێکۆڵینەوەى نەهێشتنی تاوان ، دادگاى لێکۆڵینەوەى توند و تیژی خێزانی ،دادگاى لێکۆڵینەوەى نەوجەوانان ....}

🔸شوێنی دادگا
بۆ ئاسان ڕاپەراندنی کارەکانی ئەم دادگایە بەشێکیان لەدەرەوەی هۆڵی دادگان و لە ناو بنکەی پۆلیسدان
لەکاتێکدا دادگاکانی تری لێکۆڵینەوە لەناو بینای سەرەکی دادگان.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان