ئایا ئەو یاسایانەی کە ڕژێمی بەعس دەریکردون لە هەرێم کاری پێدەکرێت؟

2023-07-15 12:26:18



بەڵێ ، بەپێی بڕیاری ژمارە 11 پەرلەمانی کوردستان کە لە 31/8/1992 دەرچووە هەموو یاسا و ڕێنماییە کۆنەکانی کاتی ڕژێمی بەعس و پێشتریش بەبڕیارەکانی (مجلس قیادە ثورە) هەڵوەشاوەوە لەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و نافذە، مەگەر ئەوانە نەبێت کە لە بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە کەدژی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم بێت.

بەڵام بەپێی بڕگەی دوەەمی بڕیارەکە هەموو ئەو یاسانەی دوای ساڵی 1992 و ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە دەردەچێت لەهەرێم کاری پێناکرێت مەگەر لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یاسای بۆ کارپێکردنی بۆ دەربکرێت و (نفاذ) بکرێت.

▫️جا بۆیە لاتان سەیر نەبێت کەلەدادگاکان کار بەو یاسایانەدەکرێت کە هی سەردەمی ڕژێمی پێشوو و پێشتریشن چونکە بەو بڕیارە کارکردن بەهەموویان کراوەتە بڕیار و گەر ئەمە نەکرایە هەرێم دەکەوتە بۆشایی یاسایی گەورە لەهەموو بوارەکاندا.

ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان