گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکێکی پوختە (ملك صرف) یان گواستنەوەی مافی ڕەفتارکردنە لە زەوی کشتوکاڵی لە کەسی کۆچکردوو بۆ میراتگرەکانی بە پێی دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد / بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرە / بەڕێوەبەرایەتیەکان و تێبینەرایەتیەکانی خانوبەرە
-مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خاوەن موڵک کۆچی دوایی کردبێت.
پێشکەشکردنی دابەشنامەی شەرعی یاخود یاسایی لە لایەن میراتگرەکانەوە.
پێویستە خزمەتخواز پاکانەکانی (باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، سەرۆکایەتی شارەوانی) هەبێت.
-ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتیمانی یان دووان لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى) بۆ هەر یەکێک لە میراتگرەکان.
وێنەی تۆماری مولک.
دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی خاوەن مولکی کۆچکردوو.
-ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ بۆ (٥) پێنج ڕۆژ.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (١٠).
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەر، بۆ مۆرکردن و واژۆکردن لەسەر فۆرمی تایبەت.
ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ئاراستەکردنی بۆ ژووری تۆمارەکان.
ژووری دۆسییەکان، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەی مولک.
ژووری تۆمارەکان، بە مەبەستی دەرهێنانی تۆماری هەمیشەیی مولک.
ژووری گلدانەوە، بە مەبەستی نەبوونی گلدانەوە.
وەرگرتنی کرێی پشکنین لە خەزنە، بە مەبەستی خەمڵاندن.
ژووری نۆرین، بۆ مەبەستی پشکنین و خەمڵاندن.
ژووری یاریدەدەر، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕەسمەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و ڕەسمەکانی پوول.
ژووری خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕەسم.
ژووری تۆمارکار و یاریدەدەرەکانیان بە پێی سنوورەکانیان، بۆ تۆمارکردن.
ناردنی مامەڵەکە بۆ دەستەی لێوردبوونەوە، بە مەبەستی وردبینیکردن.
دوای پەسەندکردن لە لایەن دەستە و کۆتا هەنگاو، وێنەی تۆماری مولکەکە وەردەگرێتەوە.
ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر