بەشی ٢١ لە یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ ی ھەموارکراو دەڵێت:
یەکەم: ھەر کەسێک سوارڕۆیەک (مرکبة) بەبێ مۆڵەتی لێخوڕین یان لێڕاکێشراو یان ھەڵوەشێنراو یان نا تایبەت بە جۆری سوارڕۆیەکە لێبخوڕێت ئەوا بە پێبژاردنێک (غرامة) کە لە ٢٥٠،٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ١،٠٠٠،٠٠٠ یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت و ئەو کەسەی کە سوارڕۆیەکەی لەبەر دەستە (خاوەنی بێت یان لەژێر دەستی بێت) ھەمان سزا دەدرێت ئەگەر ڕێگە بدات کەسێکی نامۆڵەتدار ئەم سوارڕۆیە لێبخوڕێت.
دووەم: لە حاڵەتی دووبارە ئەنجام دانەوەی ئەو تاوانەی لە بڕگەی یەکەم ئەم مادەیە دەقی لەسەر دراوە ئەوا سزاکە دەبێتە (بەندکردن) بۆ ماوەیەک کە لە (١ مانگ) کەمتر نەبێت و لە (٣ ساڵ) زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێک (غرامة) کە لە ٢٥٠،٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ١،٠٠٠،٠٠٠ یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر ڕەنو یوسف کاکەبرا
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر