دابەشکردنی میراتی زەوی کشتوکاڵی بەپێی یاسا

2023-07-12 11:24:20



زەوی زەراعی جیاوازە لە ھەر ماڵ و پارەیەکی تر لە کاتی دابەش کردنی میراتـدا، بەشێوەیەک کچ و کوڕ بەشێوەیەکی یەکسان بەش ئەبەن، وە بەشنامەیەکی یاسایی(قسام قانونی) دەرئەکرێت لێرەیە نەک (قسام شەرعی).
ئەم بەشنامەی یاساییە لە دادگایی بەرایی دەرئەچێت و تایبەتە بە زەوی کشتوکاڵی، وە لە ماددە (١١٩٣) لە یاسای شارستانی (مدنی) ژمارە(٤٠) ی ساڵی ١٩٥١ ی ھەمووارکراو باس لەوە ئەکات ژن و پیاو میراتی زەوی کشتوکاڵی بەشێوەیەکی یەکسان لە یەک ئەبەن دوای مردنی ھەر یەکەیان ئەگەر مناڵ نەبوو ١/٢ ئەگەر مناڵ ھەبوو ١/٤.

ئەگەر ھەر مناڵێک پێش باوکی یان دایکی مرد ئەوا مناڵیان ھەبوو ئەو حقە نقڵ ئەبێ بۆ مناڵەکانی:
وەک/ پیاوێک مرد کچ و کوڕێکی ھەبوو کوڕەکەی دوو مناڵی ھەبوو بەڵام خۆی مرد بوو ئەوا زەوی کشتوکاڵیەکە دابەش ئەبێت بۆ دوو بەش بەشێکی بۆ کچی مردووەکە، بەشەکەی تریشی بۆ دوو مناڵەکە واتە کوڕەزای مردووەکە.

ئامادەکردنی: پارێزەر لاوێن عمر إبراهیم



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان