کەفالە (ئازاد کردن بە دەستەبەرى): بریتییە لە ئازاد کردنى تۆمەتبار بە بڕیارى دادوەرى لێکۆلینەوە بەرامبەر بە بەڵێنامەیەک یاخود کەفیلێک کە هەرکات پیویست بوو تۆمەتبار بۆ لێکۆلینەوە لە هەر قۆناغێکدا ئامادەبێت.
ئەو تاوانانەى بە کەفالەت ئازاد ناکرێن:
١- تاوانى دزیکارى (الاختلاس) ماددە (٣١٥) لە یاسای سزادانى عێراقى کە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەى سامانى گشتى دەدزن.
٢- کوشتنى بە مەبەست (قتل عمدى) ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادانى عێراقى بە هەموو بڕگەکانییەوە شموولى کەفالە ناکات.
٣- سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە یاسای تیرۆرەوە، (هەرچەندە یاسای تیرۆر ماوەى جێبەجێکردنى تەواو بووە).
٤- سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە مادە هۆشبەرەکانەوە (المخدرات) جگە لە مادەی ۱٤ و ۳۲.
٥- ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادانى عێراقى لە بنەڕەتدا بە پێی یاسا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام وەک ڕێکاڕێکى دادوەرى دادوەرى لیکۆلینەوە تۆمەتبار بە کەفالە بەرنادات بۆ سەڵامەتى لێکۆلینەوە , چونکە زۆرجار لە قۆناغى لیکۆلینەوە ماددە ٤٠٥ دەکگۆرێت بۆ ٤٠٦ یاخود بە پێچەوانەوە.
٦- ماددە ٣٩٣ یاسای سزادان کە تایبەتە بە جووت بوونى بەزۆرى لە بنەڕەتدا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام دادوەرى لێکۆلینەوە بۆ سەڵامەتى گیانى تۆمەتبار و پەراوى لێکۆلینەوە کەفالە قبووڵ ناکات.
٧- یاسای بەرەنگاربونەوەی بەقاچاخ بردنی نەوت و پێکهاتەکانی ژمارە (٤١) تێیدا کە قەدەغەیە تۆمەتبار بەربدرێت لەقۆناغی لێکۆڵینەوە بەبارمتە.
٨- مادەکانی ( ١٩٤ -١٩٧-١٥٦-٢٢٦) ئەو تاوانانەی پەیوەندی بە ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەی وڵات ھەیە.
٩- مادەکانی ( ٣٩٦ ـ ٣٩٧ ) تاوانی ئابڕووبەرانە.
١٠- مادەکانی (٤٢١ ـ ٤٢٣ ) فڕاندن
١١- بغاء لەشفرۆشی ئەوتاوانانەی تایبەتن بەشەرەف ڕەشوەو بەرتیل.
١٢- چەند حالەتێکى تایبەتى تریش هەیە لە هەرێمى کوردستان کە بە یاسایەکى تایبەت بەدەر کراوە لە کەفالە و تۆمەتبار بە کەفالە ئازاد ناکرێت.
🔴 لەسەرووی هەموو ئەمانەوە سەڵاحەتی حاکمە دەتوانێت بەری بدات.
ئامادەکردنی: پارێزەر احمد علی پاڵانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر