ئایا کارپێکردنی قورس (أعمال شاقە) لە سزای تاوانەکانی عێراق دا هەیە؟

2023-06-08 13:27:51



نەخێر ، لەماددەکانی 85 بۆ 128 لە یاسای سزادانی عێراقی کە باس لە جۆرەکانی سزادەکات وەک سزای بنەڕەتی و هاوپێچ و تەواوکاری “ الأصلیە و التبعیة و التکمیلیة “ دەبینین هیچ کام لەو سزایانە کارکردنی قورسی بەکەسی تاوانبارکراوی سزادراو دانەناوە و لەم یاسایەدا جێی بۆ نەکراوەتەوە .

کەلێرەدا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە ماناو مفهومی سزای تاوانبار لە یاساکانی عێراقی دا لە مانای ئازاردان و تۆڵەلێکردنەوە گۆڕاوە بۆ چاکسازبوون و ڕاهێنانەوەی کەسی سزادراو بۆ ناوکۆمەڵگا دوای چاکسازبون ، نەک ئازاردان و کارپێکردنی قورس و چەوساندنەوەی تاوانکار چونکە یاساکە لەولایەنەدا مافی مرۆڤی ڕەچاوکردووە .

ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان