کاتێک حوکمی پێبژاردن (الغرامة) بۆ تاوانبارێک دەردەچێت و بڕی پێبژاردنەکە نادات، ئەوا دادگا بڕیار دەدات بە بەندکردن لەبری پێبژاردنەکە، بەمەش دەوترێت (الحبس البدلي) واتە بەندکردنی شوێنگرەوە، کە لێرەدا شوێنی پێبژاردنەکە دەگرێتەوە.
میکانیزمەکەش بەم شێوەیەیە:
بۆ هەر (۳٠٠٠) دینارێک ڕۆژێک بەند دەکرێت. واتە ئەگەر پێبژاردنەکە (۹٠,٠٠٠) دینار بێت، ئەوا لەبری ئەوە مانگێک بەند دەکرێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر لاوێن عمر ابراهیم
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر