بەڵێ، ئەرکە لەسەر خاوەنکار بڕوانامەی ئەزموون و پشتگیریی کارکردن بدات بە کارمەند لە کاتی کۆتاییهاتنی گڕێبەستی کار لە نێوانیان. دەبێت ڕێکەوتی دەستبەکاربوون و دەستلەکارهەڵگرتن، جۆری و پایەی کارمەند لە شوێنکار. هەروەها، کارمەند دەتوانێت داوای زیادکردنی هەندێک زانیاریی تر و وردەکاریی تر بکات لە بڕوانامەی کار و پشتیگیریی کارکردن، بە مەرجێک زانیاریەکان ڕاست و دروست بن، لەسەر خاوەنکارە وەڵامدەرەوەی ئەم داواکارییەی کارمەند بێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو عبداللە
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر