ظهار واتا لێکچواندن...ئەویش بریتیە لە لێکچواندنی هاوسەرەکەت بە دایکت واتا پیاوێک بە خێزانی دەڵێت (بڕۆ وەک دایکم وایت) ، ئایا ئەم دەستەواژەیە بە تەڵاق دادەنرێت یان نا ؟
لەسەردەمی نەزانین (جاهلیە) بە تەڵاق ئەژماردەکرا بەڵام بەهاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەم بابەتەی خستە دەرەوەی چوارجێوەی تەڵاق و دوای ئیسلام بە تەڵاق ئەژمار ناکرێت و خستیە چوارچێوەی (ظهار) ئەویش بە پێی سورەتی مجادلە ئایتی ١و٢و٣و٤ .
زانایان ڕای جیاوازیان هەیە کە ئایا لێکچواندن هەر دایک دەگرێتەوە وبەس یان ئافرەتی تریش دەگرێتەوە ؟؟
بە واتایەکی تر ئایا ظهار بەس لێکچواندنی دایکە یان ئافرەتی تریش دەگرێتەوە بۆ ئەم بابەتە دوو ڕا هەیە.
یەکەمیان ئەڵێ تەنها دایک و نەنک دەگرێتەوە (داپیرە -جدة صحیحة و جدة غیر صحیحة ) .
دووەمیان پێی وایە کە لێکچواندن هەموو ئەو ئافرەتانە دەگرێتەوە کە لە ڕووی شەرعەوە بۆ هەتا هەتایی پێی ناشێت وەک خووشک و پور کچەزا...هتد
ڕای درووست دووەمیانە چونکە خوای گەورە لە سورەتەکەدا بە ڕیشەیی (مطلق)ووشەی ئافرەتی (نساء) هێناوە.
ئەگەر پیاوێک بە خێزانی ووت بڕۆ وەک دایک و خووشکم وایت ...لێکەوتی ئەم ڕستەیە چیە..
ووتمان بە تەڵاق ئەژمار ناکرێت..بەڵام خێزانەکەی لێ حەرام دەبێت کە جماعی لەگەڵ بکات لەوە نزیکتر بۆی نیە دەستی بۆ بەرێت .کەواتە هاوسەرەکەی لێ حەرام دەبێت.
کەی حەڵاڵی ژنەکەی بۆ دەگەڕێتەوە ...لەم سێ دۆخەدا حەڵاڵی بۆ دەگەڕێتەوە بەو مەرجەی یەکێک لە مانە جێبەجێ بکات ..
یەکەم- بەندەیەک ئازاد کات ، بۆئەم سەردەمە مستحیلە بەڵام کێ ناڵێت لە زەمەنێکی دووری ئایندەدا کۆیلایەتی درووست نابێتەوە واللە اعلم ...و لەسەردەمی دوای ئیسلام ئەم بابەتە هەبووە.
دووەم- شەست ڕۆژ لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت.
سێیەم- شەست هەژار (مسکین) تێر خواردن بکات.
ئەمە یاسای خوایە بۆ ئێمە ئەبێت مرۆڤە موسڵمانەکان پابەند بن پێوەی.
بۆ چوونم وایە خوای گەورە خۆی جل جلالە بڕیاریداوە ڕێز و شکۆی ئافرەت بپارێزێت هەر بۆیە ئەو سورەتە جوانەی بۆ ڕێکخستنی ئەم بابەتە ناردووه بۆ مرۆڤەکان ، بە ڕوونی دیارە ئەرکی قورسی خستۆتە ئەستۆی پیاوان واللە اعلم خوایە گیان بمان بەخشە ئەگەر هەڵەبین.
نووسینی دادوەر: ❪کامران رسول سعید❫
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر