ئایا دادگا شاهیدی ئەو کەسانە وەردەگرێت کە ناتوانن ببیستن و قسەبکەن “ کەڕ و لاڵ “ ؟

2023-05-10 14:59:17



بەڵێ ، دادگا دەتوانێت شاهیدی ئەو کەسانەی کە ناتوانن ببیستن و قسەبکەن “ کەڕ و لاڵ “ وەربگرن بەپێی یاسا و لەهەردوو داوای سزایی و مدنی دا ، ئەوەش بەپێی احکامی ماددە “61 “ لە قانون اصول محاکمات جزائی و احکامی ماددە “ 95 “ لە قانون اثبات “ یاسای سەلماندن “ .

بەجۆرێک دادگا لەهەردوو بارەکەدا گەر نەتواندرا بەشێوەی زارەکی شاهیدی یەکە وەربگرێت ئەوا بەشێوەی نوسین وەریدەگرێت بەپێی سروشتی دعواکە یاخود جگە لەنوسین بەشێوەی هێماکردن “ ألإشارە “ وەریدەگرێت .

▫️ ئەمەش لەپێناو گەیشتنی دادگا بەڕاستیەکان یاسا ڕێگای داوە بەوەرگرتنی شاهیدی ئەو کەسانە بەوجۆرەی لێیان تێدەگەیشترێت چونکە دەکرێت شاهیدی بەرچاویان هەبێت کەسوودی گەورەی هەبێت بۆ یەکلایی بوونەوەی دۆسیەی بەردەم دادگا .

ئامادەکردنی: پارێزەر / شاڵاو ابوبکر علی



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان