ئەگەر گرێبەستێکی بەکرێدان ماوەی بەکرێدانەکەی دیاری نەکرابوو، ئەو گرێبەستە ماوەکەی چەند دەبێت؟

2023-05-10 14:57:24



گرێبەستی بەکرێدان گەر ماوەی بەکرێدانەکەی دیاری نەکردبوو ئەو گرێبەستە گرێبەستێکی یاساییە، لەبەر ئەوەی بەپێی ماددە “ 2 “ لە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە گرێبەست دەبێت ماوەی بەکرێدانی تێدابێت وە ئەگەر ماوەی بەکرێدانەکەی تیادا دیاری نەکرابوو ئەوا وا دادەندرێت کە بۆ ماوەی “ یەک ساڵ “ ئەو گرێبەستەکراوە لەو ڕۆژەی کە دیاری کراوە وە ئەگەر ڕۆژەکەش دیاری نەکرابوو ئەوا لەو ڕۆژەوە ماوەی یەک ساڵەکە دەست پێدەکات کە بەکرێدراوەکە “ خانووەکە یان دوکانەکە یان هەر عقارێک “ تسلیم بە کرێچی دەکرێت بەبەتاڵی “خالیە من شواغل“

▫️جا بۆیە کە موڵکێک یان شوقەیەک بەکرێ دەگریت ماوەی گرێبەست دیاری بکەیت باشترە ئەگەر نا ماوەی گرێبەستەکە بە حوکمی قانون یەک ساڵ دەبێت.

ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان