ئەو تاوانانەی مافی گشتی و مافی كەسیان تێدایە

2023-05-10 14:46:34



هەتا ئێستا لەلای هەندێک لە خەڵکی پێیان وایە کە کاتێک تاوانێک ئەنجام ئەدەن ئەگەر کەسی بەرامبەر لێیان خۆشبێت ئەوە دەتوانن لە سزای تاوانەکە ڕزگاریان بێت بە تەواوی، کە خۆی لە ڕاستیدا بەو جۆرە نیە ....
ئەوان تەنها لە بەشێكی سزاکە رزگاریان ئەبێت کە تایبەتە بە مافی تەنها کەسی (حق الخاص )ئەو کەسەی کە تاوانەکەی بەرامبەر کراوە ،وە هێشتا لە داواکەدا مافی گشتی(حق العام) تیادا دەمێنێتەوە هەربۆيه ئێمە لە ڕووی مافەوە سێ جۆر داوامان هەیە بە شێوەیەکی گشتی ئەویش:

🔸ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی(حق الخاص) تیادایە، ئەمە هەموو ئەو داوایانە دەگرێتەوە کە زەرەری بە تاک گەیاندبێت.

🔸ئەو داوایانەی کە مافی گشتی (حق العام ) تیادایە ، ئەمە ئەو داوایانە ئەگرێتەوە کە زەرەر بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت وەک : موخەدەرات، تاوانەکانی مرور،سەرخۆشبون،تاوانی زینا، ..هتد

🔸ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی و گشتیی تیادایە واتە هەردوکیان بەیەکەوە ، ئەمە ئەو داوایانە ئەگرێتەوە کە لە یەک کاتدا زەرەری لە بەرژەوەندی گشتی و تایبەتیش داوە بۆ نمونە وەک کاتێک کەسێک بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆبێل لێدەخوڕێت و ئەبێتە هۆی ئەوەی بە سەیارەکەی لە کەسێک بدات .

🔷 ئەو داوایانەی کە مافی تایبەتی تیابێت بە تەنها لێخۆشبونی ئەو لایەنەی کە داواکای بەرزکردۆتەوە داواکە دادەخرێت، بەڵام لەو داوایانەی مافی گشتی تیادایە هەرچەندە ئەگەر لایەنی بەرامبەریش تەنازولی بۆ بکات ئەوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەبێت هەر سزا بدرێت لە پێناو ئەوەی کە تاوانی لەو جۆرە دوبارە نەبێتەوە.
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان