سزای دەستدرێژیکردنە سەر پارێزەر چییە لەکاتی پیادەکردنی پیشەکەیدا؟

2023-04-24 13:55:50


ماددەی ٢٢ ی یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی کوردستان-عێراق/ هەموارکراو، ژمارە ١٧ ی ساڵی ١٩٩٩ دەڵێت:

هەر دەستدرێژیەک بکرێتە سەر پارێزەر لە کاتی پیادەکردنی پیشەی پارێزەرییدا یان بەهۆی پیشەکەیەوە، ئەوا دەستدرێژییکارەکە هەروەکو ئەوە وایە کە دەستدرێژی کردبێتە سەر دادوەرێک لەکاتی پیادەکردنی پیشەکەی یان بەهۆی پیشەکەیەوە، بۆیە هەمان سزای دەستدرێژیکردنە سەر دادوەری بەسەردا دەدرێت!

شایەنی باسە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پارێزەرێک لە کاتی بەجێگەیاندنی پیشەی پارێزەرایەتی خۆیدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوویەوە!

ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم ئەمین



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان