ئایا سوێندانی تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دروستە؟

2023-04-24 13:34:12



بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕینەوە بۆ قانونی ( أصول المحاکمات الجزائية) کە بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لە ماددەی (١٢٦) فەقەرەی (أ) دەڵێت:

" تۆمەتبار سوێن نادرێت تەنیا لە کاتێکدا نەبێت کە شاهێدی بدات لەسەر کەسانی دیکە کە تۆمەتبارن"

بەو واتایەی تەنیا سوێن دەدرێت لەسەر تۆمەتبارانی دیکە نەک خودی خۆی ، هەروەها ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەگەر هاتوو تۆمەتبار سوێن درا ئەو کاتە هەموو لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان پوچەڵ دەبنەوە چونکە ئەم جۆرە سوێندانەی تۆمەتبار بە جۆرێک لە جۆرەکانی الاکرا معنوی دادەندرێت، بۆیە سوێند نەدانی تۆمەتبار یەکێکە لەو ضمانات کە مشرع عێراقی داویەتی بە تۆمەتبار.
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان