سزای تاوانی ڕفاندنی کەسی سەروو ١٨ ساڵ چییە؟

2023-04-24 13:24:07



بەگوێرەی یاسای سزاکانی عێراق
سزادەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٠ ساڵ ئەگەر هەر کەسێک هەستا بە گلدانەوەی کەسێک یان ڕفاندنی یان بێبەش کردنی لە ئازادی یان بەبێ فەرمانی دەسەڵاتی تایبەتمەند یان جیا لەو حاڵەتانەی دەقیان لەسەر هاتووە لە یاسا و پەیڕەوەکاندا
ئەویش لە چەند حاڵەتێکدا ئەگەر ئەنجامدەری تاوان بەشێوەیەکی ناڕەوا هەستا بە پۆشینی جلوبەرگی کارمەندی حوکمی یان بەدرۆ سیفەتێکی داپێتە پاڵ خۆی ...هتد
ئەگەر کارەکە هەڕەشەکردن و ئازاردانی ماددی و مەعنەوی تیابوو
یان لەلایەن دوو کەس یان زیاتر ئەنجامدرابێت یان کەسەکە چەکی هەڵگرتبێت بە ئاشکرا
و ئەگەر ماوەی گلدانەوە و دەستگیرکردنی ڕفاندنی زیاتر بێت لە ١٥ ڕۆژ
ئەگەر کارەکە بۆ دەست درێژی کردنە سەر ئابڕوی کەسەکە بێت یان بۆ تۆڵەکردنەوە بێت
و ئەگەر کارەکە ئەنجامدرا بێت بەرامبەر کارمەندێکی حوکمی یان کەسێک خزمەتی گشتی پێسپێردراوە.

ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم ئەمین



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان