سزای ئەو کەسانە چییە کە زبڵ و خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکان بەجێدەهێڵن یان فڕێدەدەن لە شوێنە گشتیەکان؟

2023-03-22 10:39:23



بەپێی برگەی ١ و ٢ و ٣ ی ماددە ٤٩٧ یاسای سزاکانی عێراق
سزادەدرێت بە بەندکردن بۆماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٥ ڕۆژ یان پێبژاردن بەبڕێک کە لە ٤٥٠٠٠ دینار زیاتر نەبێت.
یەکەم : هەرکەسێک هەستابێت بە میزکردن یان پیسایی لەسەر جادە یان ڕێگا یان گۆڕەپان یان سەیرانگای گشتی .....، هتد ، جگە لەوشوێنانەی تەرخانکراون بۆ ئەم مەبەستە.
دووەم: هەرکەسێک شتە گەنیوەکان یان خۆڵ و خاشاک یان پاشماوەکان یان ئاوی پیسبوو یان هەرشتێکی زیان بەخش بەتەندروستی هەڵدابێت یان داینابێت لەسەرجادە یان ڕێگا یان گۆڕەپان یان سەیرانگا.
سێیەم: هەرکەسێک بەئەنقەست یان کەمتەرخەمی بوبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی گاز یان دووکەڵ یان هەڵمەکان یان ئاوەپیسبوەکان یان هەرمادەیەکی تر کەلەتوانایدا هەبێت ئازار بەخەڵکی بگەیەنێت یان بێزاریان بکات یاخود پیسیان بکات.

ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم ئەمین



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان