کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادبینی

2023-03-22 10:36:39



دادبینی لە کورتترین پێناسەدا بریتییە لە خستەڕووی داواکارییەکان و سەلماندنیان.

دوای ئەوەی لە لایەن داواکارەوە داوایەک تۆمار دەکرێت و بەڵگەکان بۆ یەکلاکردنەوەی داواکە پێشکەش دەکرێت ، پاشان دادگا لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان تەواو دەکات ئەوکات پرۆسەی دادبینی دەگاتە قۆناغی کۆتایی، جا داواکە بە ( ئامادەیی/نائامادەیی) بوو ئەوکات داواکە ئامادە دەکرێت بۆ بڕیـــاردان.

دادگا نوقتەیەک بۆ کارەکانی دادەنێتو کۆتایی بە پرۆسەی دادبینی دەهێنێت ، پاشان لە هەمان ڕۆژ بڕیارەکە دەخوێنێتەوە، یاخود بەروارێکی دیکە دیاری دەکات بۆ خوێندنەوەی بڕیار (نطق بالحکم) کە نابێت لە (15) ڕۆژ زیاتربێت لە مێژووی تێگەیاندنی لایەنەکان بە بڕیارەکە.

دوای ئەوەی دادگا بڕیاری دا بە کۆتایی هاتنی دادبینی ناکرێت گوێ لە لایەنێک بگرێت و ڕوونکردنەوە وەرگرێت تەنها بە ئامادەیی لایەنەکەی تر نەبێت ، وە ناکرێت هیچ بەڵگەنامەیەک و یاداشتێک وەرگرێت لە یەکێک لە لایەنەکان.

بەڵام دادگـــا بۆشی هەیە بە إستثناء " ڕێسپەڕ " سەرلەنوێ دەرگای دادبینی بکاتەوە ئەگەر هاتوو داواکە پێویستی کرد وە پاساوێکی شیاو هەبوو.

ئەمانەش لە هەردوو مادەکانی (156-157) یاسای دادبینی شارستانی ژمارە ( 83 )ی ساڵی 1969 جەختی لێکراوەتەوە.

ئامادەکردنی: پارێزەر گۆران صالح عبدالقادر



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان