بەپێی ماددە “ 30 “ لە یاسای پارێزەرایەتی هەرێم کاتێک پارێزەر کۆتایی بە دعوایەک دەهێنێت بە سوڵح یان بە تحکیم یان بەهەر هۆیەکی دیکە بەپێی ئەو ڕێپێدانەی لەلایەن بریگرتەی پێیدراوە، مستحقی هەموو ئەو کرێی ماندووبوونە دەبێت کە لەگەڵ بریگرتەکەی ڕێککەوتووە لەسەری، مەگەر ڕێککەوتنێک هەبێت پێچەوانەی ئەمە.
وە گرنگ ئەوەیە پارێزەرەکە دەستی بە کارەکە کردبێت جا یەک دانیشتن یان دوان یان زیاتر چووبێتە ناو دعواکە چونکە یاسا وا اعتباری دەکات پارێزەرەکە سوودی معنوی خۆی گەیاندووە و ئەرکی خۆی بینیوە ئەو ئەنجامەی ویستراوە بەدیهێناوە.
▫️ هەروەها بەپێی ماددە “31 “ لە هەمان یاسا لە حاڵەتی نەبوونی ڕێککەوتنی نوسراو یان زارەکی لەسەر “ کرێی ماندوبونی پارێزەرایەتی “ ئەوا کرێی هاوتا “ اجر المثل “ دیاری دەکرێت ، واتە پارێزەرانی دیکە بەچەند ئەو داوایە دەبینن تا شارەزای دادوەری لەسەر ئەو بنەمایە کرێی ماندوبونەکە دادەنێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر