ئەو حاڵەتانەی بکوژ سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت

2022-12-12 12:24:37


ماددە ٤٠٦ ی یاسای سزادانی عێراقی:

 

۱ ـ سزا دەدرێت بە لەسێدارەدان هەر کەسێك بە ئەنقەست بە یەکێک لەم بارودۆخانەی خوارەوە کەسێکی تری کوشتبێت:

 

أ ــ  کوشتنی کەسێك بە پلان و ئامادەسازی پێشوەختە.

 

ب ــ ئەگەر کەسێکی کوشت بە بەکارهێنانی ماددەی (سام) ترسناک ژەهراوی یان تەقەمەنی یان تەقینەوە ڕوویدابێت.

 

ج ــ ئەگەر کوشتنەکە بەهۆی پاڵنەری پیس یان بە لە بەرامبەر کرێ یان تاوانبار ڕێگای وەحشی واتە دڕندانەی لەتاوانەکە بەکارهێنابێت.

 

د ــ ئەگەر کوژراو لەباوانی بکوژ بێت.

 

هـ ــ ئەگەر فەرمانبەر یان کەسێکی ڕاسپێردراو بە  خزمەتی گشتی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی یان بەهۆی کارەکەیەوە کوژرابێت.

 

و ــ ئەگەر تاوانبار مەبەستی بووبێت دوو کەس یان زیاتر بکوژێت بەیەک کردەوە یان دوو کەسی کوشتبێت.

 

ح ــ ئەگەر کوشتنەکە وەک ڕێخۆشکردن یان کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی تاوانێک یان کەتنێک کە سزاکەی بریتی بێت لە حەپس بەندکردن لە ماوەی ساڵێک کەمتر نەبێت ئەنجامدرابێت، یان بۆ ئەوە ئەنجامدرابێت تاوەکو ئەنجامدەری یان هاوبەشی تاوانەکە بتوانێت ڕابکات یان لەسزادان ڕزگاری ببێت.

 

ط ــ ئەگەر تاوانبار بەهۆی کوشتنی بەئەنقەست بڕیاری بەندکردنی هەتاهەتایی لەسەردرابێت و لە ماوەی جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی کوشتنی عمدی ئەنجامدابێت یان دەستی پێکردبێت.

 

۲ ـ لەم حاڵەتانەی خوارەوە سزاکەی (لەسێدارەدان  یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت): 

 

أ ـ ئەگەر تاوانبار مەبەستی کوشتنی کەسێک بێت و کردەوەکەی بوبێتە هۆی کوشتنی دوو کەس یان زیاتر.

 

ب ــ ئەگەر تاوانبار دوای کوشتن تەرمی کوژراوی شێواند.

 

ج ــ ئەگەر تاوانبار جگە لەو حاڵەتەی لە بڕگەی (۱-ط) باسکراون بڕیاری بەندکردنی هەتاهەتایی لەسەر درابێت وە لە ماوەی جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەنجامدابێت.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر ڤــێنـا بکر



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان