ماددە 109 لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی
ماوەی ڕاگرتن بریتیە لە ۱۵ رۆژ بۆ کەسی تۆمەتبار وە ئەو ماوەیە قابیلی درێژکردنەوەیە بۆ هەمان ماوە، ئەگەر بە پێویست زانرا بۆ مانەوەی تۆمەتبار.
مەرجەکانی ڕاگرتن:
۱-بۆ یەکەم جار و بۆ هەر درێژ کردەنەوەیەک پێویستە بە فەرمانی دادوەربێت.
۲-نابێت ماوەی ڕاگرتن لە یەک لەسەر چواری سزای بڕیاردراو بۆ تاوانەکە زیاتر بوو.
۳-نابێت بە هیچ شێوەیەک ماوەی ڕاگرتن زیاتر بێت لە شەش مانگ ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا ئەو بارودۆخە دەخرێتە بەردەم دادگای سزایی بەمەبەستی مۆڵەتدان بە درێژکردنەوە ئەویش یان بڕیاری درێژکردنەوە دەدات بە مەرجێک نابێت لە یەک لەسەر چواری سزایی بڕیاردراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا دادگا بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبار دەدات جا بە کفالە بێت بێت یان بێ کفالە.
تێبینی/ خاڵی ۲ و ۳ ئەو کەسە ناگرێتەوە کە سزای ئەو تاوانەی کە لەسەری ڕاگیراوە لەسێدارەدان بوو بەڵکو ئەو ڕادەگیرێت تاکو بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدرێت و یەکلای دەکرێتەوە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر