ئەو میراتگرانەی ھەرگیز بێبەش نابن لە میرات (بارنج نابن)

2022-10-28 14:25:36


1. مێرد ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە نیوە یان بە چارەکێک.

2. ژن ھەمیشە میرات وەردەگرێت ئەویش یان بە چارەکێک یان هەشتێک.

3. باوک ھەمیشە میرات وەردەگرێت ئەویش یان بە ڕەگەزی یان بە بەشی دیاریکراو وەک سێیەک یان شەشیەک.

4. دایک ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە سێیەک یان شەشیەک یان سێیەکی پاشماوە.

5. کوڕ ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە تەنیا یان لەگەڵ براکانی یان لەگەڵ خوشکەکانی یان لەگەڵ هەردوولا هەتا ئەگەر میراتگری تریشی لەگەڵدا بێت وەک دایک و باوک.

6. کچ ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە ڕەگەزی لەگەڵ براکانی یان نیوە بە تەنیا یان بەشێک لە دوو سێیەک لەگەڵ خوشکی تری.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان