بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2020)
کۆمەڵێک ئەرک و مافی نەخۆشی دیاری کردوە بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی گشتی و پاراستنی مافە بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیانی هەرێم لە سود وەرگرتنیان لە باشترین خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و پاراستنی نهێنی نەخۆش و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆش دەربارەی ئەرک و مافەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن و پەککەوتەیی و زیانە تەندروستیەکان و پتەوکردنی متمانەی نێوان نەخۆش و دامەزراوە تەندروستیەکان.
مافەکانی نەخۆش بەپێی مادەی( 3) بڕگەی (1) ئەم یاسایەدا هاتووە کە دەڵێت مامەڵەکردن بە یەک پێوەر بەبێ جیاکاری لەگەڵ سەرجەم نەخۆشەکاندا، بێ ڕەچاوکردنئ هەر جیاکارییەکی (کۆمەڵایەتی، ڕەگەزی، نەتەوەیی، سیاسی، ئاینی، ڕەگەز، نامە، یان هەر هۆکارێکی تر لەگەڵ بەهەند وەرگرتنی دۆخی بەپەلە و دۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت.)
لەبڕگەی چوارەمی ئەم یاسایەدا هاتووە باس لە پارێزگاری کردن لە تایبەتمەندییەکانی باری تەندروستی یان کەسی نەخۆش دەکات، واتە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی نەخۆش سەرپێچیکردنە لە بڕگەی ئەم ماددەیە و هاوکات پیشەی پزیشکیش، تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە لەلایەن دادگاوە داوابکرێت یاخود شاردنەوەی ببێتە هۆی مەترسی تەندروستی گشتی.
یەکێکی دیکە لەمافەکانی نەخۆش بەپێی بڕگەی 12ی ئەم یاسایە بریتییە لە بەتەنهایی پشکنین و چارەسەری بۆ بکرێت ئەمەش ڕێگر نیە لەوەی نەخۆش کەسێکی تری بە ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ بێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر خەنسا محمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر