زۆرلێکردن لە هاوسەرگیری

2022-10-19 12:21:06


۱_ نابێت هیچ خزمێک یان کەسێکی بیانی یەکێک ناچار بکات چ نێر بێت چ مێ بێت بۆ هاوسەرگیری بەبێ ڕەزامەندی خۆی، گرێبەندی زۆرلێکردن بە نادروست دادەنرێت ئەگەر نەگوازرابێتەوە و ئەگەر گوازرابێتەوە ئەوا ڕادەگیرێت.

۲_ هـەر کەسێك سەرپێچی حوكمەکانی بڕگەی یەکی ئەم ماددە بکات بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (٢) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٥) ساڵ زیاتر نەبێت سزا دەدرێت ئەگەر لە خزمەکانی پلە یەک بێت، بەڵام ئەگەر سەرپێچیکەر لەوان نەبوو ئەوا سزاکەی بەندکردن دەبێت بۆ ماوەیەک کە لە (٣) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (١٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر پەرژین صباح ڕشید



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان