یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان چی دەڵێت؟

2022-10-11 11:06:49


یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە عەقڵیەکان - لە هەرێمی کوردستان - عێراق

ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠

بڕگەی شەشەم لەمادەی (١)ی یاساکە بەم جۆرە پێناسەی ماددەی هۆشبەر دەکات:

هەر ماددەیەکی سرووشتی یان پێکهێنراوە لەو ماددانەی لە خشتەکانی (١،٢،٣،٤) ی هاوپێچی ئەم یاسایەداهاتوون.

وەک : ئەلفامیتادۆل، بەنزیل مۆرفیل، کۆکایین، هێرۆیین، ئەفیۆن و...هتد.

 

 

ماددەی (٢٥) ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک یەکێک لەم کردارانەی خوارەوە ئەنجام بدات، بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزا دەدرێت:

١. بازرگانی کردن بەو ماددانەوە کە یاساکە ئاماژەێ پێداوە بەدەر لە حاڵەتانەی کە یاساکە مۆڵەتی پێداون هاوردە یان هەناردەی کردبێت.

٢. بەرهەم هێنان و درووست کردنی ئەو ماددانە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساکە بەمەبەستی بازرگانی پێوەکردن.

٣. چاندنی ڕووەک بە مەبەستی بازرگانی پێوەکردن کە ماددەی هۆشبەری لێبەرهەم بێت یان هاوردە و هەناردەی تۆووی ئەم ڕووەکانە بەدەر لە حاڵەتانەی کە یاسا ڕێگەی پێداون.

هەروەها ماددەی (٢٦)ی یاساکە ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کەسێک یەکێک لەمانەی خوارەوە ئەنجام بدات ئەوا سزادەدرێت بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان کاتی یاخود پێبژاردن بە بڕی ٣٠ بۆ ٩٠ ملیۆن دیناری عێراقی هەر کەسێک کە بازرگانی پێوە کردبێت، کڕیبێتی، فرۆشتبێتی، گواستبێتیەوە، بەکاریهێنابێت، نێوەندگیری و بازاڕگەرمی بۆ کردبێت، پێشکەشی کەسی تری کردبێت، هاندەری بەکارهێنانی بوبێت، شوێنێکی بۆ ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی بەڕێوەبردبێت یان ئامادەکردبێت یان ڕەخساندبێت.

ئامادەکردنی: پارێزەر شهرام محمد



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان