پارێزەران پێویستە چی بکەن تا پێویستیان بە چەک نەبێت؟

2022-10-04 12:52:09


* هیچ کات لەوەرگرتنی هیچ کەیسێک گەر لە توانای یاسایی خۆتت ڕابینی سڵ مەکەوە ئەوەی بە تۆ دەکرێت ڕەنگە بە کەسی تر بەکرێت بۆیە پێت دەگوترێت (پارێزەر) بەڵام هەندێک کار کە زانیت کاری تۆ نیە دەوری کەس مەبینە.

 

* هیچ کات دوژمنی بریگرتەکەت یان بابڵێین خصمی بریگرتەکەت مەکە بە خصمی خۆت، هەوڵبدە پیشەییانە و ئەوپەڕی ئەتەکیەت و ڕێز مامەڵەیان لەگەڵ بکە.

 

* هەوڵ بدە ئەوان پەلکیش بکە ناو بازنەی خۆت بەجۆرێک وەک خەمخۆری چارەسەری کێشەکان ببیندرێیت نەک ئاگر خۆشکەر و هەوڵی گەورە کردنی بدەیت.

 

* وەعدی بەتاڵ مەدە ضمان و ضمانکاری مەکە کەیسێک قتلە مغدراتە تەزویرە یان ئیرهابە، کە دەزانیت مەجالی کارکردنی سنوردارە بەڵێنی بەربوون مەدە.

 

* هەر بڕە پارەیەک وەردەگریت بابزانی بۆ وەریدەگریت عقد بکە پێشەکی و پاشەکی گەر هەبوو با دیار بێت عقدیش نەبوو بزانە خودایەک رەقیبە و ویژدانت پێش پارە بخە.

 

* خێزانەکان کەدەزانی بەبەریانەوە ماوە و خۆشەویستییان بۆ یەک هەیە مەبە هۆی تەڵاق و دوورخستنەوەیان ببە بە هۆکاری خێر و ئاشتبوونەوە چونکە خۆشەویستی و دابڕان زادەی مەرگ و هەڕەشەن.

 

▫️دەیان شتی تر کە ئەنجامدانیان هەم کەسایەتی و سومعەت دەپارێزێت هەم پێویست ناکات دەمانچە و چەک بەکاربێنیت، ئاسایی ئازایانە دەژیت.

 

“ ئەمە لە کاتێک دایە پارێزەران دەتوانن چەک هەڵبگرن و داوای مۆڵەتیش بکەن و بۆیان دەکرێت"

 

ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان