بەشە میراتی کـچ چەنـدە؟

2022-10-01 16:02:25


کاتێک باوک یان دایک کۆچی دوایی دەکات و دوای خۆی کۆمەڵێک موڵک و ماڵ بەجێ دەمێنێت لە دوایاندا ئەبێتە میرات و قابیلی دابەشکردنە و پێویستە هەر یەکێک لەو کەسانەی کە لە دوای ئەوان بەجێ ماون بەشی خۆیان وەربگرن. لێرەدا تەنها ئێمە ئاماژە بە بەشی کچی مردووەکە دەدەین جا باوکی مردبێت یاخود دایکی بێت، بەشەکەی بە پێنج حاڵەت دەبێت کە بەمجۆرەیە:

١_ نیوەی میرات دەبات - بە دوو مەرج:

أ_ یەک کچ بێت.

ب_ کوڕی مردووەکەی لەگەڵدا نەبێت واتە مردووەکە کوڕی نەبێت.

 

٢_ دوو لەسەر سێی بەردەکەوێت ئەگەر زیاتر بێت لە یەک کچ واتە دوو کچ بن بە مەرجەی کوڕی مردووەکە بوونی نەبێت.

 

٣_ دوو کچ بەشی کوڕێــک دەبات ئەگەر ھاتوو کچی مردووکە کوڕی مردووەکەی لەگەڵدا بوو، واتە برای

 

٤_ کچ یان کچەکانی مردووەکە ئەوەی ماوەتەوە لە میراتەکە وەریدەگرن بەو مەرجەی کوڕی مردووەکە بوونی نەبێت، دوای ئەوەی باوک و دایکی مردووەکە و هاوسەرەکەی بەشی خۆیان وەردەگرن.

 

٥_ ھەموو میرات ئەبات لە حاڵەتی نەبوونی ھیچ میراتگرێکی تر.

 

🔹بەبوونی کچی مردووەکە زۆر کەس لە میرات بێبەری دەبن وەریناگرن بەپێی شەرع و بەپێی یاساش.

بەپێی یاسای باری کەسێتی بەرکار لە ھەرێمی کوردستان بوونی کچ پێنج کۆمەڵە میراتگر دەهێڵێتەوە و سەرجەم میراتگرەکانی تر بێبەری دەبن، ئەو پێنج کۆمەڵەش ئەمانەن:

*دایک و باوکی مردووەکە.

*کوڕی مردووەکە.

*ھاوسەرانی مردووەکە، واتە کچ باوکی بمرێت دایکی میرات ئەبات

 

کەواتە ئەگەر باوکێک بمرێت و لە دوای خۆی کچی مردووەکە و برایەکی مردووەکە و ژنی مردووەکە مابێت، دوو کەس میرات دەبات، ئەوانیش:

*کچی مردووەکە.

*ژنی مردووەکە .

 

برای مردووەکە ھیچ بەشێکی بەر ناکەوێت و لە میرات بێبەری دەبێت بە بوونی کچی مردووەکە!



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان