بەپێی ماددەى ٤٠ و ٤١ له ياساى بارى کەسێتی ژماره ١٨٨ ساڵی ١٩٥٩ بەرکار لە هەرێمی کوردستان
1_ دعوى المطاوعه ( داوای گوێڕایەلی ): ئەم داوایە کاتێک تۆمار دەکرێف کە ژن گوێڕایەڵی مێردەکەی نەبێت یان بێ هۆکار ماڵی هاوسەری بەجێبهێڵێت.
2_ دعوى للتفريق ( داوای جیابونەوە): پیاو دەتوانێت لەو حاڵەتانەی لە ماددەی ٤٠،٤١ باسی دەکات داوای جیابوونەوە لەسەر هاوسەرەکەی بکات لە دادگای باره کەسی.
3_ دعوى النشوز ( داوای لاساری ژن): ئەم داوایە کاتێك تۆمار دەکرێت لەلایەن پیاوەوە دەبێت پێشتر دادگا هاوسەرەکەی بە بڕیار ناچار کردبێت کە گوێڕایەڵی مێردەکەگ بێت، ئەمەش کاتی خۆی هەیە و مەرجی خۆی هەیە.
4_ دعوى المشاهده ( داوای بینینی منداڵ ): کاتێك ژن و مێرد جیابوونەتەوە، لە هەمان کاتدا دادگا دایەنی منداڵەکەی داوە بە دایکەکە یان ئەگەر بەبێ بڕیار دادگا منداڵەکە لای دایکی بوو هەر دەکرێت ئەم داوایە تۆمار بکرێت چونکە دایک خۆی دایەنە، بەپێی مەرجەکان.
5_ دعوى اثبات نسب (سەلماندنی ڕەچەڵەكی منداڵ): ئەم داوایە کاتێک تۆمار دەکرێت منداڵێک هاتبێتە ژیان لە نێوان ژن و مێرد، بەڵام نزاعلە لەسەر ڕەچەڵەکی منداڵەکە هەبێت.
6_ دعوى تصديق طلاق خارجي ( داوای پەسندکردنی تەڵاقى دەرەکی): ئەم داوایە کاتێک دەکرێت کە پیاو هاوسەرەکەی خۆی لە دەرەوەی دادگا تەڵاق دابێت.
7_ دعوى تصديق زواج خارجي ( داوای پەسند کردنی زواج دەرەکی ): ئەم داوایە لە کاتێکدایە کە ژن و مێردەکە تەنها لە دەرەوەی دادگا هاوسەرن واتا گرێبەستی هاوسەرگیریان نەبێت لە دادگا، ئەم داوایە ڕێگای سەلماندنی جیاوازە لە حاڵەتی لاری هەبوون یان لاری نەبوونی ژنەکە.
8_ دعوى اسقاط حضانه ( داوای لە دایكايەتی خستنی ژن): ئەم داوایە کاتێک تۆمار دەکرێت ئەگەر ژن مەرجەکانی دایەنی کە ماددەی ٥٧ لە یاسای باری کەسێتی ئاماژەی بۆ کردووە، لەدەستدابێت.
🔶 تێبینی/ سەلماندنی هەریەکێك لەم داوایانە جیاوازە بەپێی یاسای سەلماندن و مەرجی و هۆکاری تایبەتیان هەیە کە یاسای بارگ کەسێتی ئاماژەی بۆ هەریەکەیان کردووە.
ئامادەکردنی: پارێزەر احمد علی پالانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر