سزای هێرشکردن و ئیهانه‌کردن بە پۆلیسی هاتووچۆ - ماددە‌ی 26 له‌ یاسای هاتووچۆ

2022-09-04 18:59:40


1- سزا دەدرێت بە حپسکردن کە لە ٢ ساڵ زیاتر نەبێت، هەر کەسێک ڕێگری یان ئیهانە بکات بە پیاوانی هاتووچۆ لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن، یان بە هۆکاری جێبەجێکردنی کارەکانیان.

2- سزا دەدرێت بە حپسکردن کە لە ٣ ساڵ زیاتر نەبێت، هەر کەسێک تەهدید بکات یان لە پیاوانی هاتووچۆ بدات، لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن، یان بە هۆکاری جێبەجێکردنی کارەکانیان.

3- سزاكه دەبێت به حپسکردن كه له ٥ ساڵ زياتر نەبێت، هەر کەسێک هێرش بکاتە سەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ لە کاتێکدا ئەوان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن ( ئەگەر لە ئەنجامدا بووە هۆی برینداربوون یان ئازار گەیاندن بە پۆلیسی هاتووچۆ، ئەمە ڕێگر نابێت کە سزایەکی توندتر بدرێت بەسەریدا کە لە یاسایەکی تردا هاتبێت).

 

ئامادەکردنی : پارێزەر ژینۆ ئەفراسیاب ئیبراهیم



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان