1- وه‌رگرتنى به‌روارى مردنى ئه‌و كه‌سه به ڕۆژ و مانگ و ساڵ.
2- پڕكردنه‌وه‌ى كڵێشهى تايبه‌تمه‌ند به‌م مامه‌ڵه‌يه له دادگاكان‌دا.
3- مۆركردنى مامهڵەكه لەلايهن موختارى گه‌ڕه‌كى تایبەتمەند بە کەسی کۆچکردوو.
4- پاشان گواستنەوەی بۆ بهڕێوەبهرايهتى ڕەگه‌زنامه و باری شارستانی ئەو پارێزگایە بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئەو کەسە لە تۆماری باری شارستانیدا.
5- پاشان مۆركردنى مامه‌ڵه‌كه و بردنى 2 شايه‌ت بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیس لە شوێنی دانیشتنی ئەو کەسە بۆ شاهیدیدان لەسەر مردنی ئەو کەسە.
6- پاشان بردنى 2 شاهيدى تر بۆ دادگا به مه‌به‌ستى تەواوکردنی مامەڵەکە و واژۆکردنی لەلایەن دادوەرەوە و مۆرکردنی، بەڵام پێویستە سەرنجی ئەوە بدەین کەوا پێویستە ئەو 2 شاهیدە هەمان ئەو 2 شاهیدە نەبن کەوا لە بنکەی پۆلیس شاهیدیان داوە لەسەر مردنی ئەو کەسە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر بان‌و عرفان