تاوانی دزیكردن له یاسای سزادانی عێراقی - مادده‌ی 443

2022-07-11 09:01:43


ئه‌و دزییه‌ی كه ‌له‌ یه‌كێك له‌و بارودۆخانه‌ی خواره‌وه‌ ڕوودەدات سزاکەی بریتییە لە بەندکردن کە لەماوەی ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت :

1- ئه‌گه‌ر به‌زۆر لێكردن ئه‌نجام درابێت.

2- ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆرئاوا بوون و خۆر هه‌ڵاتن لەلایەن کەسێک ئەنجام درابێت کە بە ئاشکرا یان بە نهێنی چەکی هەڵگرتبێت.

3- ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هه‌ڵاتن لەلایەن ٣ کەس یان زیاتر ئەنجام درابێت.

4- ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هه‌ڵاتن لە شوێنی نیشتەجێبوون یان ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون یان لە یەکێک لە شوێنەکانی سەر بەو شوێنە ئەنجام درابێت.

5- ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆر ئاوا بوون و خۆر هه‌ڵاتن لە بانکێک یان دوکانێک یان کۆگایەک یان گەنجینەیەک ئەنجام درابێت، کە دز بە ڕێگەی سەرکەوتنە سەر دیوار یان شکاندنی دەرگا یان کونکردنی دیوار یان شتێکی لە جۆرە یان بە بەکارهێنانی کلیلی دروستکراو یان خۆنواندن بە خەسڵەتی گشتی چووبێتە ژوورەوە یان بانگەشەی ئەوەی کردبێت کە خزمەتگوزاری گشتی بەجێدەگەیەنێت یان بە ڕێگەی ڕێکەوتن لەگەڵ کەسانی نیشتەجێی ئەو شوێنە یان بە هەر فێڵێک چووبێتە ژوورە‌‌وه‌.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ژینۆ افراسیاب ابراهیم


بڵاوکراوەکان