پارێزبەندی یاسایی بۆ پارێزەر

2022-06-12 15:34:14


لە ماددەی ٢٣ی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٩ هەر شکاتێک دژ بە پارێزەر بەرز بکرێتەوە، ئەبێت ڕەزامەندی سەندیکای پارێزەران وەربگیرێت، تەنیا لە حاڵەتی تاوانی بینراو نەبێت، و بەبێ ڕەزامەندی سەندیکا نابێت نە لێپرسینەوە نە لێکۆڵینەوە نە حەواڵەکردنی دۆسیە بۆ دادگای تایبەت بگیرێتە بەر و پێویستە لەسەر سەرۆکی سەندیکا یان جێگرەکەی لەو لێپرسینەوەیە یان لێکۆڵینەوەیە یان دادگاییکردنەدا ئامادەبێت.

 

ئەمەش دەستەبەریەکی باشە ئەگەر لە حاڵەتێک کە سکاڵایەکی ناڕاست هەبوو یەکسەر ڕێکار بەرامبەر بە پارێزەر نەگیرێتە بەر تاوەکو سەندیکای پارێزەران دڵنیا ئەبێتەوە لەو سکاڵایە و ڕەزامەند ئەبێت بە گرتنی ڕێکار بەرامبەر بە پارێزەران.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر یاد امداد کریم


بڵاوکراوەکان