بە پێی ماددە ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ :
١—بە بەندکردن (السجن)سزا دەدرێت کە لە ٧ ساڵ زیاتر نەبێت یان بە گرتن (الحبس)، ئەوەی هەڕەشەی لە یەکێکی دیکە کرد بە گەورە کەتنێک دژی خودی یان ماڵی. یان دژی خودی یا ماڵی کەسێکی دیکە یا هەڕەشەی دانەپاڵی چەند کارێکی شکۆ ڕووشێن یان درکاندنی و ئەمەش داواکاری ڕاسپاردن یان ملنەدانی بۆ کارێک لەگەڵ بوو یا مەبەستی بووبێت.
٢—ھەڕەشە ھەمان سزایی دەبێت، گەر ھەڕەشە کردن بەڕێگەی نامەیەک بێت کە ناوی نێردەرەکەی تیادا نەبێت یان دەرچوونی درابێتە پاڵ کۆمەڵێکی نهێنی کە بوونی هەبێت یان بەر گومان بێت.
بۆیە تۆی بەڕێز ئاگاداری ھەر وشە و کردارێکت بە کە دەیڵێیت و دەتەوێت بیڵێیت و بە ئەنجامی بگەیەنیت بۆ ئەوەی هێرش نەکەیتە سەر ئازادی خۆت و ئازادی بەرامبەریشت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ڕێژین ویسی محمد