ھەرکەسێک ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت بەبێ مۆڵەتی شۆفێری یاخود مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێسەندرابێتەوە یان هەڵوەشێندرابێتەوە یاخود تایبەت نەبێت بە جۆری ئۆتۆمبێلەکە سزا ئەدرێت بەمانە:
-بە گرتن بۆماوەیەک لە ١ مانگ کەمترنەبێت وە لە ٦ مانگ زیاتر نەبێت.
-یان بە بژاردن کە لە ١٠٠ ھەزار کەمترنەبێت،وە زیاتر نەبێت لە ١٥٠ هەزار دینار.
یاخود بە هەردوو سزاکە، ئەگەر ڕێگا بە کەسێکی بێ مۆڵەت بدات بە لێخوڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە جا چ خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت یان وەریگرتبێت.
ئەمەش بەپێی ماددەی (٢١) لەیاسای ھاتووچۆ.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ژینۆ افراسیاب ئیبراهیم