ماددەی 460 لە یاسای سزادانی عێراقی
لەگەڵ لانەدان لە هەر سزایەک کە قورسترە بە پێی قانون سزا دەدرێت بە زیندانی کردن بۆ ماوەی 7 ساڵ هەر کەسێک دەستی بەسەردا گرت یان هەستا بە شاردنەوەی یان بە کارهێنانی ئەو کەلوپەلانەی کە لە ئەنجامدانی تاوانێکەوە دەست کەوتون یان تەسەروفی پێوە کردن لەگەڵ ئەوەی کە زانیاریشی هەبوو لەسەری.
وە سزا دەدرێت بە بەندکردن ئەگەر هاتوو ئەو تاوانەی ئەنجامدرا بوو تاوانێکی لە جۆری کەتن لێ کەوتەوە وە نابێت سزاکەی لە بەرزترین ئاستی سزای کەتنەکە تێ بپەڕێت.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدا کە ئەو کەسەی دەستی بەسەر ئەو کەلو پەلانەدا گرتووە یان شار دونییەتیەوە یان بەکاری هێناون یان تەسەروفی پێوە کردوون بەشدار نەبووبێت لە ئەنجامدانی ئەو تاوانەی کە کەلوپەلەکانی لێوە بە دەست هاتووە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی