سزای کەسێک چییە بازرگانی بە پارچە شوێنەوارەوە بکات؟

2022-04-03 11:49:58


بە پێی یاسا لە زۆربەی وڵاتان ئاسەوار شتێکـی تایبەتە و ناکرێ بازرگانی پێوە بکرێ چونکە وەک سەرمایەیەکی نەتەوەیی سەیرئەکرێ، لە ھەرێمی کوردستانیش ھەر کەسێک بازرگانی پێوە بکات سزا ئەدرێ.
بەپێی ماددەی ٢٤ لەیاسای ژمارە ٥ ی ساڵی ٢٠٢١ ، سزاکانی دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ شوێنەوارەکان جۆراوجۆرن"
یەکەم/ هەر کەسێک پارچەی شوێنەواری یان کەلەپووری یان دەستنووسی گوازراوەی تۆمارکراو یان تۆمارنەکراوی لابێت و ئاگاداری لایەنی پەیوەندیداری نەکاتەوە، یان ببێتە هۆی ونبوون یان لەناوچوونی ئەو پارچەیە، بە بەندکردن و پێبژاردن بە بڕی دوو هێندەی نرخی خەمڵێندراوی پارچە شوێنەواری یان کەلەپوورییەکە سزا دەدرێت



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
ڤێنا بکر


بڵاوکراوەکان