چ کاتێک پیاو ئەتوانێ داوای کەم کردنەوەی بژێوی بکات بۆ منداڵەکانی؟

2022-02-21 16:24:00


چ کاتێک پیاو ئەتوانێ داوای کەم کردنەوەی بژێوی بکات بۆ منداڵەکانی؟
کاتێک جیابوونـەوە ڕوو ئەیات و منداڵ لای دایکە و باوکیش بژێویان بۆ دابین ئەکات، بژێویەکە یان خۆیان ڕێک ئەکەون یاخود شارەزا لە دادگا دیاری ئەکات .
پیاو مافی ئەوەی ھەیە داوای کەم کردنەوەی بژێوی بکا لەم حاڵەتانە:_
‏‎له کاتی خراپ بوونی دۆخی دارای ووڵات به شێوه یەکی بەرچاوو.
‏‎له کاتی ڕوودانی حاڵەتێکی کتووپڕدا، وەک افلاس.
‏‎بەردەوام نەبوونی منداڵ له خوێندن يان تێپەڕاندن. تەمەنى ١٨ ساڵێ.
‏‎شووکردنی کچەكەى.
‏‎گەوره بوونی کووڕەکەی که توانای بژێوی پەیداکردنی هەبێت.
‏‎باوک نه توانێت که کاسبی بکات و بژێوی پەیدا بکات.
‏‎له کاتی کەم بوونەوەی سەرچاوەی دارای باوک.
‏‎له کاتی خانەنشینی باوکەکە، یاخود دەرکردنی لە ئیش.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی


بڵاوکراوەکان