لێدان ھەتا مردن (کوشتنی ھەڵە)

2022-02-16 20:58:57


زۆر جار لە کاتی شەڕ و ناخۆشی یان ھەر حاڵەتێکی تر لە کەسێک ئەدرێ بەڵام مەبەستی کوشتن نیە لە ئەنجامی ئەو لێدانـە ئەبێتە ھۆی مردنی کەسێک، لەم حاڵەتە کوشتنی ھەڵەیە.

بەپێی مادە (٤١٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ سزای ئەم کوشتنـە بەندکردنـە ماوەیەک بێ لە ١٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

بەڵام ئەگەر پلانی پێش وەخت ھەبێ یاخود کوژراو لە بنەچەی بکوژ بێ یان کوژراوەکە فەرمانبەر بێ و خزمەتی گشتی بکات لە کاتی ئیشدا بێ سزاکـە ئەبێت بە ماوەیەک لە ٢٠ ساڵ زیاتر نەبێت.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر/ ڤـێنا بکر


بڵاوکراوەکان