ماددەی ٤١٧
سزای منداڵ لەبار بدرن چیە ؟
١-بە گرتن سزا دەدری لە ساڵیك زیاتر نەبیت وە بە تاوانانە كە لە (٢٢٥٠٠٠)دینار زیاتر نەبێت یا بە یەكێك لەم دوو سزایە، هەر ئافرەتێك بە هەر رێیەك منداڵی لەبارخۆی برد بێ یا وای كردبێ كەسی دیكە بە رەزامەندی ئەو ئەوكارە بكات.
٢-هەمان سزا دەدری، ئەمەی بە مەبەست بە ڕەزامەندی ئافرەتەكە لە باری بردبێ، گەر لەباربردن یا ئەو ئامرازەی لەو كارە بەكار هێندراوە بووبێتە هۆی مردنی بەركاری تاوان هەرچەندە لەباربردن تەواو نەبووبێ سزاكەی بە بەندكردن (سجن)ە كە لەماوەی (٧)زیاتر نەبێت.
٣-بە بارودۆخی توندكاری سزا دەژمێردری، گەر تاوانكار پزیشك یان دەرمانساز یا كیمیاگەر یا مامان یا یەكێك لە یاریدەدەرانی ئەوانە بوو.
٤-بە بارودۆخی سووككاری سزا دەژمێردرێ، گەر ئافرەتەكە بۆ خۆ پاراستن لە ئابروو چوون منداڵەكەی لەباربردبێ گەر بە داوێن پیسی سكپر بووبێ، هەروەها لەم حاڵەتەدا بە گوێرەی خزمانی كە منداڵیان لەبەر برد تاكو پلەی دووەم.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژهی پارێزهر