لەبەشی 27 یی ئەم یاسایە هاتووە تەنها دادگا ماڤی لێسەندنەویی مۆڵەتی شوڤێریی هەیە لەکاتێکدا دادگاحوکم دەردەکات بەتاوانبارکردنی شوڤێر بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە ، بۆیی هەیە بڕیار بدات بەلێسەندنەوەیی مۆڵەتی لێخورین لەسەرحوکم لەسەردراو بۆماوەیەک لەساڵێک کەمترنەبێت و لەسێ ساڵ زیاتر نەبێ .
وەبۆ ئەم کەسانەیی مۆڵەتی شوڤێریان نییە دادگا دەتوانێت حوکم بدات بۆماوەییی سێ ساڵ ماڤی مۆڵەت وەرگرتن ڕابگرێت لەدوایی تەواوبوونی بەندکردنی یان لەڕۆژیی حوکم دەرکردنی بەغرامە .
واتە جگەلە دادگا بەگوێرەیی ئەم یاسایە هیچ لایەنێکی تر ماڤی لێسەندنەوەیی مۆڵەتی نییە لەشوڤێـر .
تێبینی / ئەم حوکمە لەهەرێم زۆربەدەگمەن جێبەجێ دەکرێت .
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
کاکەخان حمید شەوگێڕی