ڕاستکردنەوەی تەمەن یەکێکە لەو بابەتە هەستیارانەی کە رۆژانە زۆرترین پرسیاریان لە بارەوە دەکرێت. ئەمەش مافێکە یاسا دەستەبەری کردووە. مافەکە بۆ یەکجارە و بەس. بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت هەموو کەس ناتوانێت داوای ڕاستکردنەوەی تەمەن ( گۆڕینی تەمەن بکات) بە واتای ئەوەی کەسی داواکار نابێت ڕێگری قانونی هەبێت کە ببێتە ڕێگر لە داواکەیدا ، لێرەدا ( داواکار ) دەتوانێت پێش ئەوەی پارێزەر بگرێت و مەصروفات لە داواکەیدا بکات و کات لە خۆی بگرێت. بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتانە بکات. پاشان گەر زانی مەرجەکانی ڕاستکردنەوەی تەمەنی تێدایە ئینجا داوابکات.
بەربەستەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:_
یەکەم/ نابێت " داواکار " مۆزەف بێت.!
دووەم / ئەگەر کەسی داواکار پێشتر داوای راستکردنەوەی تەمەنی کردبێت. بۆ جاری دووەم ئەو مافەی نامێنێ.
سێیەم / کەسی " داواکار " ئەگەر برا و خووشکی هەبوو. ئەوا نابێت ئەم تەمەنە تازەی کە داوای کردووە لەگەڵ تەمەنی ئەواندا دژیەک " تضارب" بکات. بەڵام ئەگەر هاتوو داواکار خوشک و برای نەبوو توشی ئەو ئیشکالییە نابێتەوە.
چوارەم/ نابێ کەسی داواکار لە نەخۆشخانەی تایبەت و حوکمی لەدایکبوبێت. جا لێرەدا کێشەیەک هەیە. هەندێک کەس وەختی خۆی لە ماڵەوە لەدایکبووە ( لە ژێر سەرپەرشتی مامان ) بەڵام دوایی منداڵەکە براوەتە خەستەخانە شەهادە ولادەیان بۆکردووە.!
پێنجەم / دەبێت ئەو بەرواری لەدایکبوونەی کە کەسی داواکار ئیدیعای دەکات نەکەوێتە دوای بەرواری ( شەهادە ولادە و بەیان ولادە)وە.
شەشەم/ لەم جۆرە داوایەدا " داواکار " ڕەوانەی لیژنەی پزیشکی دەکرێت بۆ دیاریکردنی ساڵی لەدایکبوونی. بە واتای ئەوەی ئەو تەمەنەی ئیدعای کردووە دەبێت هاوتای ئەو تەمەنە بێت کە لیژنەی پزیشکی دیاری دەکات.
حەوتەم/ ئەو تەمەنە تازەی داواکار ئیدیعای دەکات دەبێت بکەوێتە دوای بەرواری گرێبەستی هاوسەرگیری دایک و باوکییەوە.
هەشتەم/ ئەگەر دایک و باوکی داواکار وەفاتیان کردبوو و یاخود جیابوونەوە کەوتبووە نێوان. ئەوا دەبێت ئەو تەمەنە تازەی داواکار ئیدیعای دەکات لەگەڵ بابەتی ( وەفات و جیابوونەوە ) گونجاو بێت. بە نموونە ناکرێت داواکار ئیدیعا بکات بڵێت ١٩٩١ لەدایکبووم بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ دا دایکی مردبێت.
نۆیەم/ ئەو تەمەنەی داواکار ئیدیعای ئەکات جیاوازییەکی زۆری نەبێت لەگەڵ تەمەنی خۆیدا. بە نموونە داواکار موالیدی ١٩٨٠ بێت. داوای ڕاستکردنەوەی تەمەن بکات و بڵێت موالیدی ڕاستی خۆم ١٩٩٥ ـــە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: گۆران صالح عبدالقادر