سەرەکی
بڵاوکراوەکان
پارێزەرەکان
خۆتۆمارکردن
چوونەژوورەوە
Parezar
Parezar
سەرەکی
بڵاوکراوەکان
پارێزەرەکان
خۆتۆمارکردن
چوونەژوورەوە
ئەو مەرجە یاسایانە چین بۆ هێنانی ژنی دووەم ؟
2021-10-28 23:40:51
مەرجە یاسایەکان بۆ ھێنانی ژنی دووەم
.
ڕەزامەند دەربڕینی ژنی یەکەمی لەبەردەم دادگا
.
ئەبێت ژنی یەکەمی نەخۆشیەکی درێژ خایەنی هەبێت و کە ڕێگر بێت لە هەڵسوکەوتی ژن و مێردایەتی یان بەڕاپۆرتی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕ سەلمێنرا بێت کە نەزۆکە
.
دەبێت پیاوەکە توانای دارایی باش بێت کە بتوانێ دوو هاوسەر بەخێوو بکات ئەمەش بە بەڵگه بۆ دادگای بسەلمێنێت
.
ئەبێت پیاوەکە بەڵێن نامەیەکی نوسراو پێشکەش بە دادگا بکات تێیدا بەڵێن بدات کە دادپەروەری مادی و مەعنەوی لە نێوان هاوسەرەکەدا بکات
.
دەبێت ژنەکە لە گرێبەستی هاوسەرگیری مەرجی دانەنابێت کە ژنی دوەمی بەسەر بێت
.
ئەگەر کەسێک ژنی دووەمی ھێنا و ئەم مەرجانەی تیانەبوو یاخود بە نھێنی ژنی دووەمی ھێنا ژنی یەکەم ئەتوانێ سکاڵای لێ بکات پیاوەکەش سزا ئەدرێ.وەک لە بڕگەی (٥) مادە ١٠ لە یاسای باری کەس ھەمووارکراوی ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩ دا ھاتووە سزای ھێنانی ژنی دووەم لە دەرەوەی دادگا
:
غەرامەیەک لە ملێۆنێک ھەتا سێ ملێۆن
.
حپس لە سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ
.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: غازى هەرکی
بڵاوکراوەکان
ئایا هاووڵاتی و داواكار دهتوا...
ئەو بڕیارانەی کە دادوەری لێکۆڵ...
ئەو ڕووەکانە کامانەن کە چاندنی...
ئایا واجبە ژن پارە پەیدابکات و...
ئەو تاوانانە کامانەن کە ئەکرێت...
ئایا شارەوانی دەتوانێت بە بێ ب...