بریتیە لە پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی گشت کەلوپەلێک لە دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ بازرگان و کۆمپانیا بازرگانیەکان بە شێوەیەکی گشتی.
مەبەست:
بۆ هاوردەکردنی گشت کاڵاکان بۆ ناوەوەی هەرێم.
مەرجەکان:
١. لایەنی داواکار قەرزدار نەبێت.
٢. لایەنی داواکار ئەندامی ژووری بازرگانی بێت.
٣. ئەگەر کۆمپانیا بێت دەبێت تۆمارکرابێت.
بەڵگەنامەکان:
١. پاکانەی باجی دەرامەت: پێویستە بازرگان یاخود کۆمپانیا پشتگیری باجی دەرامەت بهێنێ تاوەکو بزانرێت کە قەرزدار نیە.
٢. پشتگیری ژووری بازرگانی.
٣. پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیا: تەنها پێویستە لەسەر کۆمپانیا ئەم پشتگیریە بهێنێت تاوەکو بزانرێت کە بەردەوامە لە چالاکی بازرگانی و کۆمپانیاکە پاکتاو نەکراوە.
٤. پێشکەشکردنی ناسنامە و رەگەزنامە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خاوەنەکەی خۆی هەڵساوە بە دەرهێنانی ئەم مۆڵەتە.
٥. بریکارنامە ئەگەر خاوەنەکەی خۆی ئامادە نەبێت پێویستە بریکارنامە بدات بە کەسانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.
بریکاری و نوێنەریکردن:
بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەوە دەکرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
هیچ تێچوونێکی نیە.
ماوەی پێویست:
(٦٠) خولەک بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری و یاخود پێشکەشکردنی نوسراوی گومرگ بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت لەگەڵ گشت بەراییەکان.
دوا هەنگاو: واژووکردنی مۆڵەتە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی.
ژوورەکان:
خزمەتخواز سەردانی (٥) ژوور دەکات:
١. ژووری هاتوو دەرچوو.
٢. چاپکردنی نوسراو.
٣. وردبینیکردن بۆ وردبینیکردنی نوسراوی مۆڵەتی هاوردن تاوەکو لە هەڵە و کەموکوڕیەکان بە دووربێت.
٤. ژووری بەڕێوەبەری هاوردە و هەناردە بۆ هامشکردنی نوسراوی دەرچوو.
٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی تاوەکو نوسراوەکە فەرمی بێت.
واژو:
(٣) واژوو پیویستە:
١. وردبینی تاوەکو بزانرێت کە نوسراو وردبینی کراوە و دورە لە هەڵە و کەموکوڕی.
٢. بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری بازرگانی و پیشەنگاکان بۆ هامشکردنی نوسراو.
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ واژووکردنی نوسراوکە پێویستە.
ژمارەی سەردان:
خزمەتخواز (١) جار سەردان دەکات.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.
٢. پشتگیری ژووری بازرگانی مەبەستە کە ئەندام بێـت لە ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم.
٣. پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیا ئەگەر کۆمپانیا داواکاری پێشکەش کردبوو پێویستە پشتگیری هەبێت لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تاوەکو بزانین کۆمپانیا پاکتاوکراوە یاخود بەردەوامە لە کارەکانی خۆی.
٤. بریکارنامە ئەگەر خاوەنی خۆی نەهات پێویستە بریکارنامەی بدات بەو کەسەی کە کارەکەی بۆ ئەنجام دەدات.
٥. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ گومرگەکان.
٦. خاڵە سنوریەکان بۆ جێبەجێکردنی مۆڵەتی هاوردەکردنی کاڵا.
خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر:
وەرگرتنی باجى پیشە و کارە بازرگانیەکان
بريکارنامەى تايبەت (وکالة خاصة)
گومرگ کردنی کاڵاو کەلوپەلی هاوردەو هەناردە بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
نیە.
ناونیشان / ئەدرەس:
هەولێر ٦٠م تەنیشت بانکی دوین - گەڕەکی خانزاد نزیک مزگەوتی شێخ سانی.
https://services.gov.krd/