دەرهێنانی مۆڵەتی لیخۆرین ئۆتۆمبێلى گشتی بۆ یەکەم جار.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی ناوخۆ
مافی وەدەستهێنان:
بۆ هەمو هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەرێم کە مەرجەکانی تەواو بێ وتەمەنی لە ٢٠ ساڵ زیاتر.
مەبەست:
بەمەبستی دەرهێنانی مۆڵەتی لیخۆرینی ئۆتۆمبێلی گشتی بۆ یەکەم جار.
مەرجەکان:
١. تەمەنی ٢٠ ساڵ تەواو کردبێت.
٢. دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێ کە داوای مۆڵەتی لێ دەکات.
٣. مەرجەکانی تەندروستی تەواو بێ.
٤. سەرکەوتو بێ لە تاقی کردنەوکانی تایبەت بە بەدستهێنانی مۆڵەتی گشتی.
بەڵگەنامەکان:
١. رەگەزنامەی عێراقی.
٢. ناسنامەی کەسایەتی.
٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
٤. (٢) و وێنە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی و (١) یەک وێنە لە پشکنین چاو.
بریکاری و نوێنەریکردن:
نەخێر، دەبێت خۆی ئامادە بێ.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
لە پشکنینی جاو (٢٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی و (٧٥٠) دیناری عێراقی فایل دەدات ئەگەر لە لیژنەی حکومی بێت.
و ئەگەر لە سەنتەری ئەهلی بێت (٢٥,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی دەدات بۆ پشکنێن جاو.
و لە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (١٠,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی دەدات
(١٣,٠٠٠) هەزار دینار لە نوسينگەی فێرکردنی لیخۆرینی ئۆتۆمبێل دەدات
ماوەی پێویست:
لە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێرئەگەر هێچ دوانەکەوتبێ لەتاقی کردنەوەکانی تیوری و پراکتیکی و (٧) رۆژ بۆ ئامادەبوون لە نوسینگەی فێرکرد شوفێری ئۆتۆمبێل بۆ (محاظرە).
ئەوە (٩١) روژی پێویستە بۆ وەرگرتتنەوە ی مۆڵەتەکە لە بەر ئەوەی مەوعدی هەرتاقیکردنەوەیەک (٢٠) رۆژە وەلە هەر پارێزگایەک بە جۆرێک دەکرێت.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو وەرگرتنی فۆرم تایبەت بە مۆلەتەکە.
دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی مۆلەتەکە.
ژوورەکان:
١. ژووری وەرگرتنی فۆرم.
٢. ژووری ناونوسین کردنی بۆ نوسێنگەکانی تێروانین.
٣. لیژنەی پشکنین (لەدەرەوەی هاتوچۆ).
٤. تاقی کردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ (میکانیک).
٥. دانانی نۆرە بۆ تاقی کردنەوە (٨) انگلیزی.
٦. تاقی کردنەوەی (٨) ودانانی نۆرە بۆ تاقی کردنەوەی (L) انگلیزی.
٧. تاقی کردنەوەی (L).
٨. ژووری وردبین.
٩. ژووری ژمێریاری بۆ برێن بسوولە.
١٠. ژووری وەرگرتنی فۆرم و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان و دروست کردنەی مۆڵەت تایبەت.
١١. ژووری وەرگرتنی مۆلەتەکە.
واژو:
١. واژوی رێکخەری فۆرم.
٢. واژوی ئەفسەری لەسەر ناسنامەی تایبەت لە نوسێنگەکانی فێرکردن پێی دەدرێت.
٣. لە لیژنەی پشکنین (٢) واژو ی ئەندام لیژنە لەگەل (١) واژو سەرۆک لیژنە.
٤. واژو لیژنەی هێماکانی هاتووچۆی.
٥. واژو لیژنەتاقی کردنەوەی ژمارە (٨) (٢) دوو واژو.
٦. واژو لیژنەتاقی کردنەوەی ژمارە (L) (٢) دوو واژو
٧. واژو کۆمپێوتر
٨. واژو پسولەی ژمێریاری
٩. واژو وردبین
١٠. واژو نوسەری مۆڵەت
١١. واژو ئەفسەری تۆمار لەسەر مۆلەتەکە
هەمووی دەکات (١٧) واژو
ژمارەی سەردان:
١. بۆ وەرگرتنەوەی فۆرم
٢. بۆتاقی کردنەوەی تیوری (میکانیک)
٣. بۆ تاقی کردنەوەی ژمارە (٨).
٤. بۆ تاقی کردنەوی ژمارە (L).
کەواتا (٨) جار سەردانی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
تەنها سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەت بۆ پشکنین (چاو) دەکات لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی (دەکرێت تامانگێک پێشتر ئەم پشکنینە بکات).
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکرێتەوە لە ناو بارگاوەناکرێت لاین خوازیار پرپکرێتنەوە.
https://services.gov.krd/